پەرلەمانتارێكی یەكێتی: رەنگە سەرۆك كۆماریش دوربخرێتەوە

دوای ئەوەی لە رێگای مەبدەئی زۆرینەو كەیمنەی پەرلەمان كە پێچەوانەی شەراكەتی عێراق بوو ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر لەكار لادانی د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووكی پەسەند كرد, ئەندامێكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، رەنگە سەرۆك كۆمار دوربخرێتەوە و موچەی شوێنەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆش ببڕدرێت.
محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی لەبارەی لابردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، وتی “رەنگە كاربكرێت بۆ لەسەركارلادانی سەرۆك كۆماری عیراق، هەروەها موچەی ئەو شوێنانەشی سەربە وەزارەتی ناوخۆن وەك پاسپۆرت و پاسەوانی سنور ببڕدرێت، چاوەڕێی شتی خراپتر دەكرێت, لەكاتێكدا پێەچەوانەی یاسایە ئەم هەنگاوەی عێراق دژایەتی كوردستانە.
ئەو پەلەمانتارەییەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی سیاسی لە عیراق تێكچوە، ئێستا كار بە كەمینەو زۆرینە دەكرێت لە پەرلەمانی عێراق.

Back to top button