هێمن ههورامی چهند زانیاریهك لهبارهی كۆبونهوهی ئهمرۆی بارزانی ئاشكرا دهكات
دوای کۆبونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکاو بەریتانیا سەرکردەیەک چەند زانیاریەکی ناو کۆبونەوە ئاشکرادەکات کە بارزانی پێی گوتوون لەبارەی فدرالی و پۆست لەبەغدا گفتوگۆناکەین.
هێمن هەورامی ئەندامی شاندی دانوستانکار لەگەل شاندی میوان رایگەیاندووە:” لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەل شاندی بالای ئەمریکا وبەریتانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان زۆربە روونی پێی گووتن:ئیمە سەربەخۆییمان دەویت و جاریکی دیکە فیدرالیەت و پۆستی بەغداو بابەتی دیکە گفتوگۆی لەسەر ناکەین، ریفراندۆم وەسیلەیە بۆ سەربەخۆیی، ئەگەر بەدیلی زامنتر هەیە بۆ ریفراندۆم تا سەربەخۆیی پێبەدیبهینین، ئەوا سەرکردایەتی سیاسی ئیمە بریاری لێدەدات چونکە ریفراندۆم تەنها بۆ ریفراندۆم نیە، ئەگەر ریگەی زامنتر و بەدیلی زامنتر هەیە پێی بگەینە سەربەخۆیی لەبەرچاوی دەگرین، ئەگەر نا ریفراندۆم لەکاتی خۆی ئەنجام دەدری و چی دەبیت با ببیت.
شایەنی گوتنە کۆبونەوەکەی بارزانی و نوێنەری سەرۆک ترەمپ دژ بەشەڕی داعش و نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و بریتانیاو ئەلمانیا، لەناوچەی سحێلا سازدرا کە لەدەست پێکی شەڕی داعش بەرەی پێشەوەی ڕووبەڕووبونەوە