وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی: لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك جێگه‌ی قبوڵ نیه‌

دوای بڕیاری لەکار لادانی پارێزگاری کەرکووک لە پرلەمانی عێراق پەسەندکرا،وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی و په‌رله‌مان بۆ دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاریی كه‌ركوك نایاساییه‌و جێگه‌ی قبوڵ نیه‌.

سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیاری لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك نایاساییه‌و جێگه‌ی قبوڵ نیه‌.

وتیشی: كاردانه‌وه‌ی توندمان ده‌بێت و ته‌واوی رێگه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر.

رونیشكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌تی عیراق ئاشكرا دوژمنایه‌تی گه‌لی كورده‌كات و بڕیار دژی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان ده‌رده‌كات.

 

Back to top button