شیرین فوئاد مەعسوم : بۆ ئاڵا تالەبانی قوڕ بەسەری كورد ئەگەر ئەمە هەلوێستی نوێنەرمان بێت لە بەغدا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە رێگای مەبدەئی زۆرینەو كەمینە, بڕیاری لەسەر كار لادانی پارێزگاری كەركووكی پەسەند كرد, پەرلەمانتارێكی كورد لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند لادانی پارێزگاری كەركووك یاساییە لادانەكەی پەیوەندی بە گەندەلیەوە هەیە.
ئاڵا تالەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك لە بارەی لە كار لادانی پارێزگاری كەركووك دەنوسێت:” بڕیاری لابردنی دكتۆر نجم الدین كریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك ، بەدەر لە یاسایی بوونی، دەمەوێت چەند شتێك بڵێم, سەرەتا بڕیاری لابردنی (اقالە) لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە هاتوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران واتا دوای ڕەزامەندی حكومەت پەرلەمان پەسەندی كرد بە زۆرینەی دەنگ, پێش ئەوەی بڕیارەكە بە مەسەلەیەكی نەتەوەیی و دژە كورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدەین ، پێویستە وەك نوێنەرانی كورد و یەكێتی بە تایبەت، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری لابردنەكەی بكەین ئەوانەی كە پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی هەیە چی لەسەر ئاستی لیژنەكانی پەرلەمان و هەروا لە سەر ئاستی حزبیش.
لە بەرامبەر قسەكانی ئاڵا تالەبانی, شیرین فوئاد مەعسوم كچی سەرۆك كارماری عێراق دەنوسێت:” عاجباتیەكی تری ساندرێلایی ئەسەدی,دەنوسێت” لادانی دكتۆر نەجمەدین یاسایە و هۆكاری لابردنەكەی پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی هەیە چی لەسەر ئاستی لیژنەكانی پەرلەمان و هەروا لە سەر ئاستی حزبیش” سەیرە ئەم خانمە زور داخ لە دڵە بەرامبەر بە كورد ، قور بە سەری كورد ئەگەر ئەوە هەڵوێستی نوێنەرانمان بێت لە بەغدا.

Back to top button