پارتی:بڕیاری لادانی نهجمهدین كهریم بڕیارێكی نابهجێیه به توندی ئیدانه و رهتیدهكهینهوه
پارتی دیموكراتی كوردستان پاش بڕیاره ناتهندروستهكهی پهرلهمان له دژی پارێزگاری كهركوك و دهنگدان بۆ لێسهندنهوهی متمانه له (د.نهجمهدین كهریم) له راگهیاندراوێكدا به توندی ئهو بڕیاره مهحكوم دهكات و رایدهگهێنێت” ئەم بڕیارە نابەجێیە، ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەو سیستمە سیاسییەی دەیانەوێت بەزەبری دیكتاتۆریەتی زۆرینە بیسەپێنن و كۆدەتایەكی بێمنەتە بەسەر دەستور و دیموكراتی تەوافوقی و حوكمی ئیتیحادیی و بەسەر خودی پەرلەمانەكەی عێراقدا.
راگەیاندراوێک لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە:-
بڕیاری نارەوا و نایاسایی لادانی بەڕێز دكتۆر نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك بە توندی ئیدانە و رەتدەكەینەوە.
بەم بڕیارە بێ بنەمایە كە هیچ ئیعتبارێكی نییە، جارێكی دیكە دەسەڵاتدارانی بەغدا سەلماندییان كە هیچ نرخ و بەهایەك بۆ شەراكەت و شەرعیەت و تەوافوق و دەستور و متمانەی گەل و دەنگ و رای هاوڵاتییان دانانێن و كۆی ئەو پرنسییانەیان ژێرپێناوە كە عێراقی نوێی لەسەر دامەزرا.
ئەم بڕیارە نابەجێیە، ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەو سیستمە سیاسییەی دەیانەوێت بەزەبری دیكتاتۆریەتی زۆرینە بیسەپێنن و كۆدەتایەكی بێمنەتە بەسەر دەستور و دیموكراتی تەوافوقی و حوكمی ئیتیحادیی و بەسەر خودی پەرلەمانەكەی عێراقدا.
ئێمە لە لای خۆمانەوە ئەم جۆرە دەستوەردان و مەركەزییەتە ملهوڕانەیە بە توندی رەت دەكەینەوە. پشتیوانی بێسنوریش بۆ جەنابی پارێزگاری كەركوك دكتۆر نەجمەدین كەریم دەردەبڕین و هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی بەرز دەنرخێنین.
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
۱٤/۹/۲٠۱۷