ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه‌ بۆ گۆڕان خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌ به‌ به‌ڵێ یا نه‌خێر

بۆ جارێكی تر ئه‌مڕۆ هه‌ینی جڤاتی نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەسەر پرسى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان و دوا بڕیاری خۆی له‌و باره‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15/9/2017 جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ دواجار بڕاای خۆی ساغ بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین كۆبونه‌وه‌یه‌ ناتوانێت بڕیار بدات و له‌ نێو كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی ناتواندرێت بڕیاره‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه‌.

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ ده‌بێت،و بڕیاره‌ له‌ كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات، به‌ ئاماده‌بوونی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌، ئه‌مه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر هەمان پرس کۆبووەوە به‌لام نه‌یتوانی بگات به‌ هیچ بڕیار و راسپارده‌یه‌ك.

Back to top button