ئه‌وانه‌ی سپلیت له‌ماڵه‌كانیان هه‌یه‌ پێویسته‌ ووریا بن ده‌نا تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌بن.!

وه‌ك ده‌زاندریت گه‌رمای هاوین هینده‌ به‌تینه‌ پێووییستت به‌ ئامێرێكی فێنككه‌ره‌وه‌ی باش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسوده‌ بیت، بۆ ئه‌و گه‌رمایه‌ به‌ تینه‌ش به‌شێكی زۆر له‌ مرۆڤ سارده‌كه‌ره‌وه‌ (سپلیت) به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ده‌بێ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره‌ زۆر ووریا بین چونكه‌ ره‌نگه‌ یه‌كێك بێت له‌و هۆكارانه‌ی كه‌مرۆڤ تووشی زۆر نه‌خۆشی ده‌كات.

پێویسته‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی سپلیت زانیاریی ته‌واومان هه‌بێ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانه‌كه‌ی ده‌نا توشی زۆر نه‌خۆشی ده‌بین كه‌ ره‌نگه‌ هه‌ستی پێ نه‌كه‌ین.

به‌شیك له‌و نه‌خۆشیانه‌ بریتین له‌:-

 

  1.    ھەستکردن بە ماندووێتی و کفت بوون، توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە، ئەو کەسانەی راستەوخۆی ھەوای سپلیتیان پێدەکەوێت، تووشی ژانەسەر و ئەنفلەوەنزا دەبن.
  2. ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسەدان و قورگ و سییەکان.
  3.  دەبێتە ھۆی خورانی چاو و رژانی فرمێسک.
  4. كاریگەری لەسەر وشکبوونەوە و قەڵشینی پێست ھەیە.
  5. چاوی ئەو کەسانە سوور ھەڵدەگەڕێت کە ھەستیاری چاوییان ھەیە.
  6. زیانی تەندرووستی ھەیە بۆ جومگە و بەستەرەکان، تەنانەت ماسوولکەش.
  7. ئەو میکرۆبانە کارادەکاتەوە کە لە کەشی سارددا دەژین.
  8. توانای سەرنجدان کەمتر دەکاتەوە.
  9. بە راھاتن لەگەڵ ئەو ھەوا ساردەی سپلیت، رێژەی بەرگری لەش بۆ ھەوای گەرمتر کەمدەکاتەوە، ھەندێکجار لە شوێنێک تۆزێک گەرم بێت، کەسەکە لەھۆش خۆی دەچێت، چونکە بە بەردەوام بە کەشوھەوا ساردەکەی بەردەم سپلیت راھاتووە.
Back to top button