بۆ ده‌بێت مرۆڤ و خورما هاوڕێ بن.؟ هۆكاری چیه‌ خورما پارێزه‌ری مرۆڤه‌ له‌ نه‌خۆشی.؟

پێكهاته‌ی خورما وه‌هایه‌ كه‌ سودێكی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ ده‌یان نه‌خۆشی كووشنده‌، به‌هۆی بوونی بڕیكی زۆر ماده‌یی كانزایی له‌ نێویدا، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی خورما چاره‌سه‌ر بێت بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ سودی لێوه‌ربگرێت.

پێویسته‌ ئه‌م سوودانه‌ی خورما بزانین كه‌ بۆ مرۆڤ پێویستن:-

١ـ بەھۆی زۆری ڤیتامین A لە خورمادا یارمەتی باشی شەوکوێری دەدات.

٢ـ بۆ ھێورکردنەوەی مێشک و دەروون بەسودە .

٣- بەھوی بوونی ڤیتامین B١ لە خورمادا یارمەتی بەھێز کردنی ماسولکەوە دەمارەکان دەدات .

٤- ڤیتامین B٢ ی تێدایە ئەم مادەیەش یارمەتی چالاک بوونی جگەر دەدات و بۆ ئەو نەخۆشانە بەسودە کە نەخۆشی جگەرو زراویان ھەیە

٥- بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە رێژەی خوێنیان نزمە و یاخود سستی ریخۆڵەڵەو گرفتی ھەرس کردنیان ھەیە بەھۆی ئەوەی مادەی ئاسنی تێدایە .

٦- رۆڵێکی کاریگەری ھەیە بۆ دەردانی ئەو مادە زیانبەخشانەی کە لە لەشدا کۆبونەتەوە.‌

٧ – گرنگی خورما لەوەدایە گەدە ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنی خواردن و ھەرسکردن چالاک و بەھێز دەکات ھۆکارێکیشە بۆ نەھێشتنی قەبزی .

٨ -خورما چەندین مادەی سودبەخشی کانزایی تێدایە وەک کالیسیۆم و کوبالد و مس و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆر و سودیۆم و توتیا و فلۆر و چەندین جۆر ڤیتامین، ئەم مادانەش بۆ بەھێزکردنی ددانەکان بەسودەو رێگری لە کلۆربونی دەگرێت .

٩- بۆ جۆرەکانی شێرپەنجە بەسودە و بەرگری دەکات بۆ رێگرتن لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار .

١٠- چارەسەرێکی باشە بۆ راگرتنی ھاوسەنگی کێش .

١١ – بۆ تەنگە نەفەسی و تێکچونی ھەناسەدان بەسودە

Back to top button