وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئێمه ئاگامان له برێت ماكگۆڕك نیه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دۆناڵد تره‌مپ له هاپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی برێت ماكگۆڕك، و ئه‌لمانیا و به‌ریتانیا و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌لێـ” ئه‌مريكا ئاگادارى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى ماكگۆرك و به‌ديلى ريفراندۆم نييه”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکی برێت مەکگۆرک ،نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش گوتی: “ئاگاداری ئەوەنیم، پێموایە هێشتا برێت مەکگۆرک لە ناوچەکەیە. ئاگاداری کۆبوونەوەکان و هەروەها ئەنجامی گفتوگۆکانی نیم. هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا وەک پێشتریش گوتوومە، ئێمە پشتیوانی لە پلانی ریفراندۆمی کورد کە بڕیارە لە 25-ی سێپتێمبەر بکرێت ناکەین، چونکە واهەستدەکەین کە ئەمە چاوەکان لەسەر داعش لادەبات و ئێمەش دەمانەوێت هەموو سەرنجەکان لەسەر داعش بمێننەوە”
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و به‌دیله‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی سه‌رۆك بارزانیان كردووه به‌مه‌به‌ستی دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، رایگه‌یاند ئه‌وان جارێ ئاگاداری ناوهڕۆك و ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه نین كه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجامیداون.
دوێنێ شاندێكى وڵاتانى زلهێز به سه‌رۆكايه‌تى ماكگۆرك نێردراوى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆبوونه‌وه، دواى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكرايكرد، وڵاتانى زلهێز بهديلێكيان پێشنياز كردووه له به‌رامبه‌ر دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم، هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه برێت ماكگۆرك له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى مێژووييمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجامدا و ئه‌و بهديلهمان خستووه‌ته‌ڕوو، كه سه‌رۆك بارزانى بۆ دواخستنى ريفراندۆم داوايكردبوو.
پێشتر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، ريفراندۆم به هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخرێت مه‌گه‌ر گرێنتييهكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بدرێت.