یەكێتی گاڵتە بە پێشمەرگە دیرینەكانی خۆی دەكات

خواكوڕك
رۆژی چوارشەممە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، هەواڵی چوونی ژمارەیەك كادیری حزبەكەیان بۆ نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان راستە و  دەلێت، یەكێتی بەپێدانی پۆست كادیرەكانمان ئیغرا كردوون و قووتی خەڵكیان بەكارهێناوە.
 
لە راگەیاندراوەكەی حزبی زەحمەتكێشاندا هاتووە، “سیاسەتی برسیكردنی جەماوەری خەڵكی كوردستان‌ و هێز‌ و لایەنە سیاسیەكان نابێت درێژەی هەبێت‌ و لە بەرامبەریشدا سیاسەتی ئیغراكردن بەپۆست‌ و ئیمتیازات هەوڵی راكێشانی كادیرانی حزبەكان بۆ ناو دەسەڵات بدرێت، لە شوێنی ئەوەدا وا گرنگترە حزبەكانی دەسەڵات وەڵامێكیان بۆ داخوازیەكانی خەڵك‌ و لەنێویشیاندا كەسوكاری شەهیدان‌ و پێشمەرگە دێرینەكان هەبێت، نەك قوتی ئەوان بۆ بەرژەوەندی حزبی بەكاربێت”.
لەبەرامبەردا چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كرینی كادیرانی حزبی لەناو حزبەكان لەلایان یەكێتیەوە، گاڵتە كردنە بە عەقلی پێشمەرگە دێرینەكانی خۆی، چونكە ماوەی زیاتر لە سێ مانگ مانیان گرت لەبەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەكێتی بەهیچ شێوەیەك وەڵامی نەدایەوە، لەژێر ناوی قەیرانی دارای خۆی بێ بەری كرد لێیان، لەكاتێكدا ئەوەی بە پێشمەرگە دێرینەكان كرد، كە یەكێتی پارەیەكی زۆری بۆ كرینی كادیر و دانانی پۆست بۆ كادیرانی حزبی تر دانابوو.
 
 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بەكار هێنانی پارە بۆ كادیرانی حزبی تر لە لایان یەكێتیەوە لەسەرەتای هاتنی قادر عەزیز دەستی پێكرد، ئەمەش درێژكرایەوە بۆ ناو زەحمەتكێشان و لەئێستاشدا هەوڵێكی زۆر هەیە كە سۆسیالستیش وەك حزبی زەحمەتكێشان لێ بكەن، پارەیەكی زۆریش بۆ ئەوان دانراوە.
 
 
لەراگەیاندراوەكەی حزبی زەحمەتكێشاندا هاتووە، یەكێتی سود لە قەیرانی دارای وەردەگرێت و پارە و قوتی بەزۆر براوی خەڵك بۆ گرینی خەڵك تەرخان دەكات ئیغرای كادیرانی حزبی تر دەكات.
Back to top button