هاوئاوازه‌كه‌ی گۆڕانیش به‌شداری دانیشتی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات

بریاری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بوو، له‌ئێستادا كۆمه‌ڵیش هاوشێوه‌ی گۆڕان بریاری داوه، به‌شداری دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات، هاوشێوه‌ی گۆڕان ده‌لێـ” رێكاره‌كه یاسایی نیه”.
پاش سێ رۆژ له كۆبونه‌وه جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، ئه‌مرۆ گۆڕان بریاری دا، كه به‌شداری دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات، هه‌ر دوا ئه‌مه ئه‌م بریاره بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیش دراوه، كۆمه‌ڵێش ده‌لێت بریاری گۆڕان بریاری ئێمه‌شه،ئێمه‌ش پێمان وایه رێكاری یاساییان نیه كۆبوونه‌وه‌كه”.