داوایه‌كی نهێنی عه‌لی باپیر ئاشكرا ده‌بێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆشكی سپی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر، داوای له یه‌كێتی و پارتی كردووه، ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵ بێ هیچ مه‌رجێك ئاماده‌ن دان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی بنێن تا ئه‌وكاته‌ی بارزانی بیه‌وێت، له‌سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی بابه‌تی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، كه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هه‌ردوو حزب، پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندووه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌كردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئاماده‌ن هه‌موو رێكه‌وتنێكی بێ مه‌رج ده‌بن، ته‌نها ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان “نه‌كرێت” ئاماده‌یه دان به سه‌ركایه‌تی بارزانی دابنێت، هه‌موو مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی و پارتی قبوڵ بكات، به‌ڵام له‌لایان ئه‌ندامێكی شاندی دانووستاندنی یه‌كێتی پێی گوتراوه،” بۆچی نه‌كرێت؟ عه‌لی باپیر به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی خۆی له پرسیاره‌كه دزیوه‌ته‌وه”.
ئه‌مرۆ هاوشێوه‌ی گۆڕان پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك، كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند كه بڕیاری گۆڕان بریاری ئه‌وانیشه و به‌شداری دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات”.