مه‌سعود بارزانی: ریفراندۆم دواناخرێت و تا ئه‌مرۆ هیچ به‌دیلێكی ریفراندۆم نیه‌

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌كه‌رناڤاڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ ئامێد رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئه‌مرۆ هیچ به‌دیلێكی ریفراندۆم نیه‌، بۆ یه‌ك كاژمێریش ریفراندۆم دواناخرێت”.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و به‌دیلی ریفراندۆم، گوتی، من هه‌ستم پێكردووه‌، ناره‌حه‌تیه‌ك هاتۆته‌ ناو دڵی ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان، من به‌ئێوه‌ی ئازیز ده‌لێم، تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌دیلێكی ریفراندۆم نیه‌، ریفراندۆم بۆ یه‌ك كاتژمێر دواناخرێت”.

بارزانی هه‌روه‌ها گوتیشی داوایه‌كم له‌گه‌لی كوردستان هه‌یه‌ گوێ له‌و پروپاگندانه‌ نه‌گرن كه‌ له‌ میدیاكان باس ده‌كرێت، چونكه‌ ریفراندۆم دواناخرێت”.

Back to top button