كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد
دوای ئەوەی پێش كەمێك دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد، بە كۆی دەنگی فراكسیۆنەكانی ئامادەبووی دانیشتنی پەرلەمان، بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی بە سكرتێری كاتی پەرلەمانی كوردستان ھەڵبژێردرا.
عەباس فەتاح پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان “كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە و ھاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە چیتر پەرلەمان پەكی ناكەوێت”.
هەروەها ڕاشیگەیاند “ھەڵبژاردنی بێگەرد تاڵەبانی بە سكرتێری پەرلەمان بۆ ماوەیەكی كاتیە و دەمانەوێ بەو شێوازە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین”.
ئاماژەی بەوەش كرد “كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، كارێكی باشە و ھاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە جارێكی دیكە پەرلەمانی كوردستان پەكی ناكەوێتەوە”.
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دوای نزیكەی دوو ساڵ بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبووەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25-9-2017.