خەلكی كورددستان وەڵامی قسەكانی مەكگۆرك دەدەنەوە
دوی ئەوەی دوێنَی نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و هەریەكە لە بالیۆزی بەریتانیاو ئەمریكا لە ناوچەی سحێلا لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە, پاشان رایانگەیاند كە بەدیلی ریفراندۆمیان داوەتە سەرۆكی هەرێم, بەڵام ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی رایانگەیاند كە هیچ بەدیلێكی وەرنەگرتووە, بۆیە چاودێرانی سیاسی وەڵامی قسەكانی نێردەری تایبەت هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش دەدەنەوە، ئاماژە بەوە دەدەن كە ڕیفراندۆم، شەرعیەتی گەلی كوردستانە نەك كارمەندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا.
د.مەدحەد سلێمان، چاودێری سیاسی و راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان، لەوبارەوە رایگەیاند: “ئەگەر بریاری گەلێك شەرعیەتی نەبێت، ئەی چی شەرعیەتی هەیە؟ ئەگەر بڕیاری ئەو گەلە لای تۆ شەرعیەتی نییە، ئەو گەلە بۆچی بە قسەی تۆ بكات و ریفراندۆم دوا بخات؟تا كەی دەبێت كورد ببێتە قوربانی بۆ عێراق؟ بۆیە قسەكانی (برێت) فێڵێكە لە گەلی كوردستان دەكرێت ئەگەر بەقسەی ئەوان بكەین ئەوە هیچ كاتێك كورد ناگات بە ئامانجی خۆی”.
ئەو راوێژكارە، جەختی لەوەش كردەوە كە نابێت باوەڕیان پێ بكەین، هەموو وڵاتانی جیهان كە بونەتە دەوڵەت و ڕیفراندۆمیان كردووە شەرعیەتیان لە گەل وەرگرتووە، نەك كەسێك شەرعیەت بدات بە گەلێك ناكرێت، فەرمانبەرێك لەوڵاتێكی دیكە قسەی خۆی پێ شەرعی بێت لە قسەی گەلێك، دیارە ئەوا نایانەوێت دەنگی خەڵك ببیستن.
ئەوەشی خستە روو كە دەبێت هەموو گەلی كوردستان ئاگاداربن كە فێڵێك لە ئارادایە، نایانەوێت كوردستان بێتە دەوڵەت، گومانیش دەكریت ئەو نوێنەرایەتیی ئەمەریكا نەبێت، چونكە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رەتی كردوەتەوە كە ئاگاداری ئەو دیدارە بن.
هاوكات سیروان حەمەشەریف، مامۆستای زانكۆی سلێمانی رایگەیاندووە : “ماكگۆرگ دەبێت بزانێت جگە لە دەنگی خەڵكی كوردستان، هیچ دەنگێكی دیكە ناتوانێت شەرعیەتیان لێ بستێنێتەوە، شەرعیەتی ڕیفراندۆم لە گەلی كوردستانەوە وەرگیراوە و كەس ناتوانێت لێیان وەربگرێتەوە، بۆیە ڕیفراندۆم دەبێت گەل بڕیاری لەسەر بدات نەك لایەنێكی دیكە”.
ئاماژە بەوەش دەدا كە قسەكانی مەكگۆرك بۆچوونی خۆیەتی، بۆچوونی خەڵكی كوردستان شتێكی دیكە كە ئەویش دیاریكردنی چارەنووسی خۆیەتی