نوێنەری هەرێم لە پاریس: هەڵوێستی فەرەنسا بۆ سەربەخۆیی كوردستان جێی دڵخۆشییە

لەگەڵ نزیك بوونەی وادەی سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا ڕایگەیاند تا ئێستە هەڵوێستی فەرەنسا لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، جێی دڵخۆشیە.
عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا ڕایگەیاند “تا ئێستە فەرەنسا دژایەتی خۆی لە بەرامبەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەرنەبڕیوە و هیچ قسەیەكیشی لەو بارەیەوە نەكردووە، ئەوەش لە ڕووی دیپلۆماسییەوە جێگای دڵخۆشییە”.
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێ “ترسی وڵاتانی هاوپەیمان لە شەڕی دژی داعش تێكچوونی پەیوەندی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستانە و دروستبوونی كێشەیە لە نێوان و كورد و عەرەب، بۆیە داوای ئەوە دەكەن وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دوابخرێ، بەڵام بۆ ئەوەش هیچ بەدیلێكیان نییە”.
ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2017 نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمان و نوێنەری ئەمریكا لە شەڕی دژ بە داعش لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، بۆ پێدانی بەدیلێك بۆ دواخستنی وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی.
رۆژی 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

Back to top button