فريدريك تيسوت بۆ كورد: كيسنجه‌ر له بير مه‌كه‌ن
فریدریک تیسوت، دۆستی کورد و سەرکونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر، دوێنێ پاش کۆبوونەوەکەی برێت مەکگورک و یاوەرانی لەگەڵ سه‌رۆك مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، تویتێکی کردووەو نوسیوویەتی: هاوڕێ کوردەکانم، هەرگیز لەبیر نەکەن کە کیسنجەری “هاوڕێ”تان لە ساڵی 1975 لە پشتەوە چەقۆی لێدان و رێکەوتنامەی جەزائیری واژوو کرد.
سه‌ركونسوڵى پێشووى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، هۆشدارى داوه‌ته كورد، كه ئه‌زموونى رابردوو دووباره نه‌كاته‌وه.
له تويته‌كه‌شيدا ھەر یەک لە سه‌رۆك مەسعود بارزانی و برێت مەکگورکی نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكاى له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى شه‌ڕى دژ به داعش تاگ کردووە.
ئه‌م هۆشداريدانه‌ى سه‌ركونسوڵى فه‌ره‌نسا، دواى ئه‌وه هات، كه دوێنێ نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوويه‌وه و داوايكرد، كورد پرۆسه‌ى ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول دوابخات و له به‌رامبه‌ردا جێگره‌وه‌يه‌كى باشتر بخرێته به‌ر ده‌ست كورد.
هه‌وڵه‌كانى نێردراوى ئه‌مريكا بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ناڕه‌زايه‌تى و نيگه‌رانييه‌ى كه هه‌ريه‌ك له ئێران و حكومه‌تى عێراق له هه‌مبه‌ر پرۆسه‌ى ريفراندۆم هه‌يانه و ره‌تيده‌كه‌نه‌وه رازى بن به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا له سه‌رجه‌م وتار و په‌يامه‌كانيدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڕيارى خه‌ڵكى كوردستانه و به هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى زه‌مانه‌تى پێويست بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بدرێته كورد.
له سه‌روبه‌ندى نزيكبوونه‌وه‌ى ئێران و عێراق له يه‌كدى، له 1975، مسته‌فا بارزانى رابه‌رى شۆڕشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌يلوول، په‌يامێكى ئاراسته‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مريكا هێنرى كسينجه‌ر كرد و داوايكرد، ئه‌مريكا پشت له دۆزى كورد نه‌كات، به‌ڵام هينرى كسينجه‌ر كه به ئه‌ندازيارى رێككه‌وتنى ئازارى جه‌زائير له نێوان محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران و سه‌دام حوسێن ده‌ناسرێت، داواكارييه‌كانى كوردى پشتگوێ خست و چاره‌نووسى شۆڕشى ئه‌يلوولى خه‌ڵكى كوردستان له بۆته‌ى سياسه‌تى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مريكا رووبه‌ڕووى نسكۆ كرايه‌وه.