مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە بڕیارە مێژووییەكەی پەرلەمانی كوردستان دەكات

دوای بڕیارە مێژوویەكەی پەرلەمانی كوردستان و دەركردنی راسپاردەیەك بۆ كۆمسیۆنی بالای هەلبژاردنو راپرسی كوردستان كە 25ی ئەیلول رێفراندۆم لە هەرێمی كوردستان سازبكرێت مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە بڕیارە مێژووییەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لە دەنگی خەڵكی كوردستان یاساییتر نییە.

مەسرور بارزانی راشیدەگەیەنێت، پێشبینی دەكەین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لە بڕیاری گەلی كوردستان بگرێت.

دووپاتیشی دەكاتەوە، گەلی كوردستان له ‌ رێگەی دیموكراتی و ئاشتییانە بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆی دەدات.

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان، دانیشتنی نائاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی لە وادەی دیاریكراوی خۆی، كە 25ی ئەیلوولە، پەسەند كرد.

نزیكەی 70 پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادەبوون و بە دەنگی 65 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، راسپاردەكە، پەسەند كرا.

Back to top button