سبەی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید فێستیڤاڵی پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت

لەگەڵ بەردەوامی چالاكی و كەرنەڤاڵی تایبەت بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان, وا بڕیارە سبەی لە ستۆكهۆلمی پایتەختی سوید16/9/2017 فێستیڤاڵی پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید و بە هاوكاری كۆمیتە هێزە سیاسییەكانی سوید، بەڕێوەدەچێت.

لە فێستیڤاڵەكەدا، خەڵكێكی زۆر لە رەوەندی كوردستانی نیشتەجێی سوید و وڵاتانی دەوروبەری بەشدار دەبن، تێیدا وێڕای بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی گەورەی جەماوەری لە كاتژمێر 13:00 بە كاتی سوید و 14:00 بە كاتی هەولێر، چەندین كەرنەڤاڵ و چالاكی هونەری و میللی ئەنجامدەدرێن.

ئاهەنگەكە لە گۆڕەپانی مێدبۆرگارپلاتسن لە ستۆكهۆڵم بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندانی ناسراوی كوردستان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر بەردەوام دەبێ‌ و كوردستان24 راستەوخۆ دەیگوازێتەوە.

Back to top button