فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا پیرۆزبایی كاراكردنەوەی پەرلەمان لە خەلكی كوردستان دەكات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كارا كرایەوە, ئەم هەولە بووە مایەی دڵخۆشی خەلكی كوردستان, بە و هۆیەوە پیرۆز بایی ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت, لەم چوار چێوەیە فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆز بای كاراكردنەوە كوردستان لە پەرلەمان و خەلكی كوردستان دەكات.
لە بەیاننامەكەی فراكسیۆنی پارتیدا هاتووە:” . ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان و تەواوی گەلی كوردستان دەكەین و هیوادارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش رێز لە بڕیاری گەلی كوردستان بگرێت و ئەوەش دوپات دەكەینەوە كە ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ داوتان بۆ پاڵپشت كردنی گشت پرسی سەربەخۆیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شانازییەكی ترە لە نێو هەگبەی كاری پەرلەمانیتان.
بەیان نامەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان
ئەمڕۆ رێكەوتی(١٥/٩/٢٠١٧) بە هەوڵ و ماندووبون و دوای گفتوگۆكردنێكی جیدی هەموو ئەو لایەنە سیاسییانەی كە لە هەوڵی چارەسەر كردنی پرسە سەرەكییەكانی كوردستان بوون و هەروەها لە سۆنگەی پەرۆشیان بۆ یەكدەنگی نیشتمانی بۆ پرسێكی نەتەوەیی كە پاڵپشت كردنی پرۆسەی گشت پرسی سەربەخۆیی كوردستانه، پەرلەمانی كوردستان كەوتە سەر كاری خۆی و بڕیارێكی مێژووی داو ئەو ئەركە پیرۆزەی لە سەر شانی بوو وەك خۆی بەجێ گەیاند. ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان و تەواوی گەلی كوردستان دەكەین و هیوادارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش رێز لە بڕیاری گەلی كوردستان بگرێت و ئەوەش دوپات دەكەینەوە كە ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ داوتان بۆ پاڵپشت كردنی گشت پرسی سەربەخۆیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شانازییەكی ترە لە نێو هەگبەی كاری پەرلەمانیتان.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٥-٩-٢٠١٧
بەغدا