هۆشیار زێباری هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد له باره‌ی به‌دیلی پێشنیاركراو بۆ دواخستنی ریفراندۆم
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پێشكهشكدرنی به‌دیل له لایه‌ن نوێنه‌ری ووڵاتان بۆ دواخستنی ریفراندۆم رایگه‌یاندوه” تا ئێستا چه‌ندین داوای دواخستنی ریفراندۆم ره‌تكراونه‌ته‌وه، چونكه به دیله‌كان له ئاست چاوه‌ڕوانی كورد نه‌بووه.
له‌و باره‌یه‌وه (هۆشیار زێباری) ئه‌ندامی شاندی بالای ریفراندۆم، به كه‌ناڵی (العربیة)ی راگه‌یاندوه” ئه‌و به‌دیلانه‌ی پێشكه‌ش كراون هیچ گرنتیهكی تێدا نیه و له ئێستا 10 رۆژ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ماوه و شاندێكی نوێنه‌رانی وڵاتان به‌دیلێكی دیكه‌یان خستووه‌ته به‌ر ده‌ستی كورد، به‌ڵام لای ئێمه په‌سه‌ند نیه.
زێباری زیاتر گوتوویه‌تی” به‌دیله‌كه هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی تێدانییه، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌بێت ده‌بێت به نووسراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه بێت و كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاته ده‌بێت له ژێر به‌ندی حه‌وته‌می ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌و گه‌ره‌نتییه ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ كورد بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه پابه‌ند بێت و جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا روون نییه، بۆیه ریفراندۆم ئێمه دواناخه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌دیل بێت كه ته‌نها قسه‌یه و هیچی تر، دڵنیاشین ریفراندۆم له كات و ساتی خۆیدا ده‌كرێت و دواناخرێت،له داهاتوویه‌كی نزیك ئێمه ئه‌و پێشنیارانه له كۆبونه‌وه‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم تاوتوێ ده‌كه‌ین و وه‌ڵامی پیویستیان ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام نابێ بیرمان بچێ بریاری ریفراندۆم بڕیاری گه‌لی كوردستانه نه‌ك حزب و لایه‌نێك، بۆیه له كۆتادا گه‌ل مافی بڕیاری هه‌یه نه‌ك هیچ كه‌سێكی تر.