ئهسێل نوجێفی: زمانی هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ كورد به‌سه‌ر چووه
پارێزگاری پێشووی موصڵ، داوا ده‌كات كه به زمانه هه‌ڕه‌شه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد نه‌كه‌ن چونكه ئه‌و زمانه بێ سووده، داواش ده‌كات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و گه‌ره‌نتییه باوه‌ڕپێكراوه بده‌ن كه هه‌رێمی كوردستان بۆ دواخستنی ریفراندۆم دوای ده‌كات.
(ئه‌سیل نوجێفی) پارێزگاری پێشووی موصڵ و سه‌ركرده له عه‌ره‌بی سونه، له په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی ” به راشكاوی ده‌باره‌ی سووربوونی كورد قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵا كردووه و گوتوویه‌تی: ئه‌مه دوا ده‌رفه‌تمانه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كانمان وه‌ك شاره‌كانی ئێوه‌ی لێنه‌یه‌ت”. وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه ئه‌و شارانه‌ی داعش داگیریكردن.
نوجێفی ئه‌وه‌شی باسكردووه”كه ئه‌وان به دوای گه‌ره‌نتی راسته‌قینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن، كه رێگه له‌و رووداوانه بگرێت كه به‌سه‌ر دراوسێكانیاندا هات، بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه زمانی هه‌ڕه‌شه و گرژی سوودی نییه، به‌ڵكو پێویسته مه‌ترسییه‌كانیان بڕه‌وێنرێته‌وه، بۆیه هیوادارم كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌نتی راسته‌قینه بخاته روو كه باوه‌ڕی پێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه تێپه‌ڕێنرێت، چونكه دڵنیام هه‌موو پرسێك له ژێر چه‌تری گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تیدا گونجاوه بۆ گفتوگۆكردن”.