ئه‌مڕۆ كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕیوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری هه‌ولێر كهرنهڤاڵیكی گه‌وره بۆ پشتگیركردن له پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/9/2017 کەرنەڤاڵێکی جەماوەری لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیریی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجام دەدرێت، هەرچەندە له پێشوو وا بڕیاربوو کەرنەڤاڵەکە لە یاریگای نێودەوڵەتیی هەولێر(شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری) ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە بڕیاردرا کەرنەڤاڵەکە لە پارکی شانەدەر لە هەولێر ئەنجام بدرێت.
کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژی شەممە 16/9/2017 (ئەمڕۆ) ئەنجام دەدرێت و هەموو هاووڵاتییەکی سەربەخۆخوازی کوردستان دەتوانێ بەشداریی تێدا بکات.
ئه‌وه‌ی زانراوه له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر، هەریەکە لە هونەرمەندان (عەبدولقەهار زاخۆیی، ئاشتی عەوێنە، قادر ئەسعەد، میرە، لانە زەنگەنە، فاتێ، رادەر، سەعید گاباری) و چەند هونەرمەندێکی دیکە، گۆڕانی بۆ پاڵپشتیی سەربەخۆیی کوردستان دەچڕن.