له په‌رله‌مانی عێراق واژۆ كۆده‌كرێته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ھەڵبوەشێننەوە،به‌هۆكاری ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له شاری كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
(نیازی میعماری ئۆغڵۆ) بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و راگەیاندنی باری نائاسایی لەو پارێزگایە دەستمان بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران کردووە. گوتیشی، ئەگەر ھاتوو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سووربێت، ئەوا دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەکە دەبێت ئیدارەی ئەو پارێزگایە لە لایەن فەرماندەیەکی سەربازی بەڕێوەببرێت.
پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری لەکارلادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووکی پەسەندکرد، به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌و بڕیاره ره‌دكرایه‌وه و به نا په‌سه‌ندیان زانی.