نوێترین په‌یامی بارزانی بڵاو كرایه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له په‌یامێكی دا ئاراسته‌ی گردبوونه‌وه‌ی پشتگیریی ره‌وه‌ندی كوردستانی له سوید كردووه، كه ئێستا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند”ئاماده‌بوونی ره‌وه‌ندی كوردستانی له وڵاتی سویدی، له‌و مه‌راسیمه‌دا، پشتگه‌رمی و ئومێد و هێزێكی زۆرمان پێده‌به‌خشێ”.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌شی دا رایگه‌یاند”گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌د ساڵ ئه‌زموونی تاڵ و پڕ نه‌هامه‌تی و پاش شكستهێنانی شه‌راكه‌ت و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانی عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ و ئازاد، بڕیاریداوه به شێوازی ئاشتیانه رێگه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ببیته خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئه‌و بریاره به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنیاتنراوه. بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێكه له پێناو چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی و ئاشتی و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه كه به زوڵم له گه‌له‌كه‌مان زه‌وتكراوه”.
له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ره‌وه‌ندی كوردی له سوید، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: “ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس و هه‌نگاونانه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی ئاشتیخواز ده‌بێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی دانیشتوانی كوردستان پێكه‌وه ده‌نرێت و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت و بوژانه‌وه بۆ كۆی ناوچه‌كه، هه‌ر له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “بڕیاری ریفراندۆم بڕیاریكه بۆ دیاریكردنی چاره‌نوس و بڕیارێكه بۆ گه‌لی كوردستان و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر دراوسێكان و گه‌لانی ناوچه‌كه. گه‌لی كوردستان چاوی له خاكی كه‌س نییه و دوای قوربانیدانێكی زۆر، ده‌یه‌وێت به ئاشتی و ئاسووده‌یی بژی و فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی قوڵتر بكات. ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیان و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانه و له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ر و پره‌نسیپه‌كانی سه‌رده‌م و فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ند و مێژووی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی خه‌ڵكی كوردستان بنیات ده‌نرێت”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه “ئه‌م رووداوه مه‌زنه وه‌ڵامێكی شایسته ده‌بێت بۆ قوربانیانی گه‌ل و وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان، گه‌لێك بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ له پێناو ئازادی‌دا خه‌باتی كردبیت و تووشی كاره‌سات و جینۆساید و ئه‌نفال هاتبێت، ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و خاوه‌ن ئیراده و چاره‌نووسی خۆی بێت، هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا تیشكی خستووهسهر چیرۆكه‌كانی ژیانی تاكه‌كانی كورد له تاراوگه و گوتوویه‌تی: “چیرۆكی ژیانی هه‌ر یه‌كێك له ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز له وڵاتی سوید و هه‌نده‌ران، چیرۆكی ئاواره‌یی و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌یه كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون، ئێستا ده‌رفه‌ته بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف و ساڕێژكردنی برینه‌كان و حه‌سانه‌وه، ده‌رفه‌ته بۆ پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردستان و ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی”.
بارزانی داوای له كوردانی تاراوگه كردووه كه ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌تان بده‌ن، ده‌نگی ئێوه هه‌وێنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه و ئازاده بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، ده‌نگی ئێوه ده‌نگی ئاشتی و پێشكه‌وتنی گه‌لی كوردستانه”.