به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ پشگیری له‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌دهۆك له‌سه‌ر پێ وه‌ستاون
بۆ پاڵپشتی له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵێكی به‌ده‌یان هه‌زار كه‌سی له یاریگای وه‌رزشی دهۆك، كۆبوونه‌وه‌ته‌وه، پاڵپشتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن، رێكخه‌رانی كه‌رنه‌ڤاڵی دهۆك، ده‌لێن، له 50 هه‌زار بۆ 60 هه‌زار كه‌س بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم وابریاره له یاریگای شاری دهۆك دا كۆببنه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی كه له یاریگای وه‌رزشی دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت، وابریاریه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك پێشكه‌ش بكات”.
پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی بۆ ره‌وه‌ندی كوردی له سوید ناردوو، له پهیامهكهیی دا رایگه‌یاند” گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌د ساڵ ئه‌زموونی تاڵ و پڕ نه‌هامه‌تی و پاش شكستهێنانی شه‌راكه‌ت و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانی عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ و ئازاد، بڕیاریداوه به شێوازی ئاشتیانه رێگه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ببیته خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆی”.