لە موسڵ قوتابخانەی خومەینی کرایەوە.

 
لە پارێزگای موسڵ لە باکوری ئێراق کە زۆرینەی موسوڵمانی سونە مەزهەبن،قوتابخانەیەک بەناوی ئیمام خومەینی ڕابەری کودەتای ئێران کرایەوە.
 
ئەو قوتابخانەیە کە لە گوندی خەزنەی سەربە ناحیەی بەرتلە کراوەتەوە لەسەر بودجەی وڵاتی ئێران دروست کراوەو لە لایەن باڵیۆزی ئێران لە هەولێر مورتەزا عەبادی بەڕوی ڤوتابیاندا کراوەتەوە.
 
سەرجاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو قوتابحانەیە لە تۆماری قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی موسڵ بەناوی زەهرا تۆمار کراوە بەڵام لەڕاستیدا قوتابخانەکە ناونراوە قوتابخانەی خومەینی و هەموانیش ئەو ڕاستیە دەزانن.
Back to top button