خامنەیی ئێرانیەکان چۆن لە خشتە دەبات؟

 
ڕۆژنامەی ئاسوشەیتد پرێس ئاماژە بە سێ وەعدی دەسەڵاتدارانی دەکات کە وای کردووە گەنجانی ئەو وڵاتە ڕوو بکەنە بەرەکانی جەنگ لە سوریا و ببنە قوربانی سیاسەتی فراوانخوازی ئێرانیەکان.
 
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە خامنەیی یەکەی تایبەتی بۆ ئەو گەنجانە دروست کردووەو دوای ڕاهێنانێکی کەم بەرەو بەرەکانی جەنگ بەڕێیان دەخات.
سەبارەت بەو وەعدانەی کە بەو گەنجانە دراوە،ڕۆژنامە ئەمریکیەکە دەڵێت بریتین؟لە
ـ پێدانی ٦۰۰دۆلاری مانگانە.
 
ـ شوێنی نیشتەجێ بوون.
ـ پێدانی کار لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ئێران.
بەڵام وەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێدەکات زۆرێک لەو گەنجانە لە بری گەڕانەوە دەبنە قوربانی پیلانەکەی خامنەیی و بە مردویی دەچنەوە وڵاتەکەیان.
Back to top button