بارزانی: ئێمە ئیرادەمان بەرامبەر بە ھیچ کەسێک ناشکێ

لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان لە شاری دھۆک بەڕێوە دەچێت، راستەوخۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گوتار دەدات.

لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی پشتگیری کوردستان لە شاری دھۆک، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گوتارێک پێشەش دەکات له‌ گوتاره‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی رای گەیاند: “نازانم چۆن تەعبیر لە خۆشحالی خۆم بکەم کە ئێوە دەبینم، گردبوونەکەتان وا بڕیار دەدات کە پێویست بە ریفراندۆم ناکات و ئێوە دەڵێن بەڵێ، بە پێویستی دەزانم سوپاسێکی بێ پایان پێشکەش بکەم، کە ئێوە مرۆڤدۆستیتان تێدایە، ئێوە سەری ئێمەتان بڵند کرد”.

بارزانی راشی گەیاند: “بڕیاری 7ی حوزەیران، بڕیاری گەلی کوردستان، نەک بڕیاری کەسێک، بڕیارەکە بۆ ئێوە کە بڵێن بەڵێ، بەڵێیەک بۆ سەبەخۆیی کوردستان، ئەوەشی خستە روو: “ئێمە بۆ ئەو بڕیارەمان دا؟، ئەگەر ئیلتیزام بە دەستوور کرابوایە، ئەو بڕیارەمان نەدەدا، بەڵام دەستووریان پێشێل کرد و خستیانە ژێرپێ، ئێمە گوتمان عەقلیەتی ئەنفالچی لە دوای 2003 لە بەغدا نەما، بەڵام ئەوان کە نانی خەڵکی کوردستانیان بڕی، ھیچ جیاوازییەک لە حکوومەتی پێش 2003 نەما، ئەوان شەراکەتیان قەبوڵ نەکرد، ئێمەش خزمەتکاری قەبوڵ ناکەین”

سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها گوتیشی” جەختی لەوەش کردەوە کە ئێستا لە بەغدا بیدعەیەکی سیاسییان داھێناوە، بەناوی زۆرینەی سیاسی، ئەوان دژ بە ئیرادەمان دەوەستن، بەڵام ئێمە ئیرادەمان بەرامبەر بە ھیچ کەسێک ناشکێ.

Back to top button