ڕۆژێک دێ

ڕێبوار سیوەیلی
 
ڕووبەڕرووی هەموو ئەوانە دەبمەوە کە هیچ ڕێزیان لە شکۆی ئەم نەتەوەیە نەگرت
بیریان چوو منداڵەکانی بە مەمکە مژە و ژنەکانی بە نەعلەوە زیندەبەچاڵ کراون..
 
بیریان چوو لە زیندانەکاندا بە تێکۆشەرەکانیان دەگوت: یا بچۆرە ئەم بتڵەوە یاخود دێتە ناوتەوە..
 
من مرۆڤ دەناسم وەک شووشەی شکاو هەپروون بە هەپروون عەوداڵی ئازادییە
کەسانێک دەناسم وەک ئاو خوڕەیان دێت لە ئازار
پڕ پڕ لە چاوەڕوانی بۆ سەربەخۆیی
 
من شەرم دەکەم لە نیگای منداڵە شەهید
Back to top button