ڕۆژنامەیەكی عەرەبی: كۆشكی سپی گڵۆپی سەوزی بۆ سەربەخۆیی كوردستان هەڵكردووە

لەگەڵ ئەوەی كوردستان لە ئێستادا لەبەردەم قۆناغێكی چارەنوس سازە لە زۆربەی شاروو شارۆچكەكانی كوردستان كەرنەڤاڵ تایبەت بە پیشوازی كردن لە رۆژی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان بەرێوە دەچێت, رۆژنامەیەكی عەرەبی دەنوسێت ئەمریكا گلۆپی سەوزی بۆ ڕیفراندۆمی باشوری كوردستان هەلكردووە,

رۆژنامەی قودسی عەرەبی پالپشت بەلێدوانێكی سام یونو ئەندامێكی لیژنەی ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرای كردووە، كۆشكی سپی لەسەر ڕێی سەربەخۆیی كوردستان ناوەستێتەوە و دەخوازێ ئەم كارە بە ڕێككەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا بێتە دی، هاوكات حكوومەتی ئەمەریكا دەیەوێ ڕۆڵێكی تایبەت بە كوردستان بدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەروەها رۆژنامەكە دەنوسێت:” بۆ چۆنیەتیی ئەو ڕۆڵەی ئەمەریكا لە ناوچەكە بە كوردستانی دەبەخشێ، چەندان جار پرسیار لە حكوومەتی ئەمەریكا كراوە، بەڵام ئەوان هیچ زانیارییەكی نوێیان نەدركاندووە و نایانەوێ بە ڕاگەیاندنی ڕاستی و ئامانجە بنەڕەتییەكانیان هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە بتۆرێنن و تووڕەیان بكەن، بە تایبەت حكوومەتی ناوەندی عێراق و توركیا.

 

Back to top button