لە كەركووك تەقینەوەیەك روویدا
لە شاری كەركووك تەقینەوەیەك روویدا، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.
سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك لە بارەی تەقینەوەكە رایگەیاند، تەقینەوەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووە.
هاوكات عەقید ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك لەبارەی زیانەكان رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكە كەسێك كوژراوە و 10 ی دیكە بریندار بوونە.
تەقینەوەكە لە گەڕەكی عەدەنی سەر رێگای بەغدا لەبەرامبەر مەدینە ئەلعاب روویداوە، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكەش لە جۆری كیا بووە.