نووسەرێكی ئیسرائیلی: پاڵپشتیی سەربەخۆیی كورد ئەركێكی ئەخلاقییە
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سەربەخۆیی كوردستان كە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە لە 25ی ئەیلول ریفراندۆم سازبدرێت لە سەرئاستی جیهان بە شێوەی جبا جیا پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت نوسەرێكی ئیسرائیلی دەنوسێت:” پالپشتی كردنی سەربەخۆیی كورد ئەركێكی ئەخلاقیە”
نووسەری ئیسرائیلی یووسی بیلین لە وتارێكی لە ماڵپەڕی رۆژنامەی “ئیسرائیل تودەی”، باس لە هەڵوێستی نەیارانی پڕۆسەكە و پێویستی ئەخلاقی پاڵپشتیكردنی پڕۆسەكە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەكات.
بیلین لە دەست پێكی وتارەكەی دووپاتی دەكاتەوە كە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئەم مانگە ساز دەكرێت و ئەگەرچی مانای دروستبوونی حەتمی دەوڵەتی كوردستان نییە، بەڵكو هەوڵی پێویستە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە كە چوار دەوڵەتی دراوسێی بێزار دەكات، چونكە كوردی ئەوانیش داوای دەوڵەت دەكەن كە باش لەبیریانە لە سەتەی رابردوودا بەدەست سەدام حوسێن لە عێراق كە هەزارانی بەچەكی كیمیایی كوشت، و ئێرانیش ژمارەیەكی زۆری لەسێدارە دان بە هەمان شێوە لە سووریا و توركیاوە.
هەروەها ئەو نوسەر ئیسرائیلیە دەڵێ:” زیاتر لە 30 ملیۆن كورد كە خاوەن زمان و كولتووری تایبەتی خۆیانن و لە ناوچەیەكدا دەژین كە رووبەرەكەی 200 هەزار كیلۆمەتر سێجایە لە چوار دەوڵەت، ئەوان لەوەتەی گەلانی دنیا دەستیان كرد بە داوای مافی چارەی خۆنووسین لە دوای جەنگی یەكەمی جیهان، خواستی دامەزرداندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەبووە، بەڵام بەتێپەڕوونی كات كورد بووە بووەتە گەورەترین كەمینە لەسەر ئاستی دنیا كە مافی چارەی خۆنووسینی بەدەست نەهێناوە.
ئاشكرای دەكات كە ئیسرائیل لەوەتەی دامەزراندنی پێوەندی باشی لەگەڵ كورد هەبووە لە چوارچێوەی پلانی “بن گۆرۆن” بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ كەمینەكان لە ناوچەكەدا لەوانەی سنوروی راستەوخۆیان لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە.
ئەو نووسەرە لە كۆتادا دووپاتی دەكاتەوە كە پاڵپشتی ئیسرائیل بۆ كورد زۆر گرنگە، چونكە بێجگە لەوەی بەرژەوەندییەكی سیاسی بۆ ئیسرائیل تیادایە، ئەركێكی ئەخلاقیشە كە پێویستە ئیسرائیل پاڵپشتی لە دۆستەكانی بكات لەوانەی خواستی بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسینیان زیاتر لە كەسانی ترەوە هەیە.