لەنێو هەموو فراكسیۆنە كوردەكان تەنها ئاڵا تالەبانی بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی كرد
دوای ئەوەی لە دانیشتنی رابردووی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی پێنجشەمەی رابردوو، فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە كۆی دەنگ بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنەكەیاندا لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا بایكۆتەكەیان نەشكاند, بەڵام پێچەوانەی پەرلەمانتارە كوردەكان ئاڵاتالەبانی بە تەنها چوە هۆڵی پەرلەمان
خواكوڕك لە سەرچاوەیەك زانیویەتی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا ، تەنها ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لەنێو پەرلەمانتارە كوردستانییەكاندا بەشداربووە و بایكۆتەكە وەكو خۆی ماوەتەوە.
سەرچاوەكە زیاتر ئاشكرای كرد كە ئاڵا تالەبانی پابەندی رێككەوتنی نێوان فراكسیۆنەكان نابێت و دەیەوێت بەشداری دانیشتنەكانی پەرلەمان بكات.
رۆژی 12ی ئەیلوول، لە دانیشتنێكدا پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، گشتپرسی باشووری كوردستانی رەتكردەوە و بەوهۆیەش فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە كۆدەنگی، دانیشتنی پەرلەمانیان بایكۆتكرد و تاوەكو ئێستاش بایكۆتەكەیان نەشكاندووە.