كۆبونەوەی ئایندەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت دەبێت بە پرسی موچەو بژیوی خەلكی كوردستان
“نازم هەركی ” جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” بەگشتی پێمان باشە كۆبونەوەكانی پەڕلەمانی كوردستان بەردەوام بێت و پێش وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كۆبونەوەی دیكە ئەنجام بدرێت ، لەبەرنامەماندایە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان پرسی پاشەكەوتی موچەو دەستورو چەند بابەتێكی تر بخرێتە بەرباس و لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ بكرێت “.
لای خۆیەوە ” ڕیواس فایەق ” ئەندامی فراكسیۆنی یەكیتی لە پەرلەمانی كوردستان گووتی ” ڕۆژی یەك شەمە دەچینەوە پەرلەمان بۆ دانیشتنێكی دیكەی پەرلەمان كە تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەو بژێوی خەڵكی كوردستان “.