یاریدەدەری تایبەتیی پێنج باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند
لەگەڵ بڕیاری سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان,لەسەر ئاستی جیهان بە شێوەی جیا پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەردەبڕن, یاریدەدەری تایبەتیی پێنج باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی.
عەلی خدری كە لە نێوان ساڵی 2003 بۆ 2009دا یاریدەدەری تایبەتیی پێنج باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بووە لە عێراق، لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”بژی كوردستان، هیچ بیانییەك بۆی نییە ئەو مافەی كە خوا پێی بەخشیون بۆ مافی چارەی خۆنووسین، لە ئێوە بسەنێتەوە“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی ئەمریكا بە چەندان شێواز داوای لە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كردووە، ڕیفراندۆم دوابخات، بەڵام جگە لەوەی بەڵێنی داوە ئاسانكاری بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بكات، هیچ بەدیلێكی بۆ گەلی كوردستان نەخستووەتە ڕوو.