هەڤاڵ ئەبوبكرلە یەكه‌م وتاریدا زیاتر لە 50 جار پیتی (و) لێكبەستراوەی بەكارهێنا

خواكوڕك
لە یەكەم وتاری دا هەڤاڵ ئەبوبكر زیاتر لە 321 پیتی (و) بەكارهێنا وەك یەكەم وتاری لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، و وەك پارێزگاری نوێ خۆی پێشاندا، لەكاتێكدا یاساناسان هەڤاڵ ئەبوبكر تەنها به‌ كاندیدی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیە، بۆ پارێزگار داده‌نێن .
هەڤاڵ ئەبوبەكر، وەك كاندیدی پێشنیاركراو بۆ پۆستی پارێزگار لە سلێمانی، یەكەم وتاری وەك پارێزگار پێشكەش كرد، لە وتارەكەیدا 321 جار پیتی (و) لێكبه‌ستراوه‌یی بەكاردێنێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە ناو براو تەنها كاندیدی پێشكەش كراوە و ته‌نیا كۆده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ره‌.
لە راگه‌یانراوه‌كه‌ی دا دەڵێت، ھەموو ئەو بەڕێزانەی لە ھەر شوێن (و) پۆست (و) ئاستێکدابن لەناوەوە (و) دەرەوەی ھەرێمی کوردستاندا، بەخەمی گەورەی سەرخستن (و) سەرکەوتنی پرسەی دەستا (و) دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات (و) چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەریی (و) دیموکراسی بوون (و)، ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، شاد (و) دڵخۆشییکردوون (و) پیرۆزبایتان پێشکەشکردووین.
هەر لە وتارەكەی دا دەلێت: ڕیز (و) سوپاس (و) ستایش (و) پێزانین (و) پیرۆزبایی خۆمانتان پێشکەشدەکەین. سەرکەوتنی ئەم پرۆسە یاساییە (،) کارگێڕییە (،) مەدەنییە (،) سیاسییە (،) ئاشتییانە (،)‌ دیموکراسییە مەزنە (،) سەرکەوتنی ئیرادەی بەھێزی لەخۆبووردن (و) خۆنەویستیی (و) خزمەتکاریی (و) پتەوکردنی متمانەبەیەکبوون (و) چەسپاندنی ئارامیی (و) ئاشتیی (و) ئاسایش (و) فراوانکردنی پانتاییەکانی ئازادیی (و) ئاوەدانیی (و) ئاسودەیی (و)، پراکتیزەکردنی لۆژیکیانەی سەروەریی یاسا (و) دادپەروەریی (و) بەرجەستەکردنی ئەو بنەما (و) مۆدێلە نوێیەیە کە دواجار سندوقەکانی دەنگدان دەکاتە شاڕێی گۆڕانکارییەکان (و) ھاووڵاتیان دەکاتە بڕیاردەر (و) دەنگدەران دەبنە سەنگی مەحەکیی گۆڕانکاییەکان.
هەڤاڵ ئەبو بەكر دەشڵێت، ئەوەی ڕۆژی ٢٥/٨/٢٠١٦ لە دانیشتنی دووەمی کۆبوونەوەی بیست (و) نۆیەمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا کاری شێلگیرانە (و) دڵسۆزانە (و) خەمخۆرانەی بۆ کرا (و) شیاوانە (و) شایانانە گوزەرا، بەرھەمی دەنگ (و) ڕەنگ (و) ھەوڵ (و) ھیممەت (و) حیکمەت (و) دانایی (و) ژیریی (و) پشوودرێژیی (و) دووربینیی (و) دەستپێشخەریی (و) بیرکردنەوەی ستراتیژیانە (و) نیشتمانیانە (و) وەفا (و) پابەندبوون بوو بەبەڵێن (و) پەیمانەکان (و) جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی ڕۆژی ٩/١٢/٢٠١٤ی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (و) بزوتنەوەی گۆڕانی تایبەت بە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی (و) بڕیاری ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٤ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو، نمایشکردنی ڕووداوێکی ڕاستەقینەی مێژوویی مەزن بوو لە مێژووی کۆن و نوێی نیشتمانەکەماندا، چەسپاندنی ئەو بنەمایانە بوو کە ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان باوەڕی تەواومان بە بەرجەستەکردنیان ھەبووە (و) ھەیە، لێرەوە دیموکراسیی مانا جەوھەرییەکانی خۆی وەردەگرێتەوە (و)، بەھا بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن دەگەڕێتەوە (و)، متمانەی خەڵک بە پرۆسەی دەنگدان زیاتردەکات، دەنگی خەڵک دەکاتە ڕەنگی نەخشی نەخشەی نوێی گۆڕانکارییەکان، یەک (و) یەکڕێزیی (و) تەبایی نێوان خەڵک (و) لایەنە سیاسییەکان (و) دامەزراوە دەستووریی (و) دەوڵەتیی (و) نیشتمانیی (و) خۆجێییەکان زۆرتردەکات، ھیوا بە ئاوات (و) ئومێد (و) ئامانجە نیشتمانییەکانمان گەشتردەکات.
لە وتاری پێشكەش كراو دا هاتووە، بەئەرکی خۆمانی دەزانم سوپاسی ھەموو ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەی گۆڕان بکەم، کە بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتیی مێژوویان بەرامبەر بە پرۆسەکەو ئەم قۆناغە نوێیە، پشتیوانمان بوون، بەشداری و کاراو سەرەکیی بوون لە زەمینەسازیکردن بۆ دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتێکدا کە لە ئەنجامیدا ئارامیی و متمانەیەکی زیاتری بەخشییەوە، سوپاسی تایبەتیمان بۆ ھەموو سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لیستی خزمەت (یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان)، پارتی دیموکراتی کوردستان، ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان، لیستی رافدەین)و، بەڕێز پارێزگاری پێشووی سلێمانی و ھەموو بەرپرس و بەڕێوەبەران و فەرماندەو فەرمانبەرانی سنوری پارێزگاکەمان.
هەڤاڵ ئەبوبكر ئەوەش دەلێت، سوپاس بۆ ھەموو ڕێکخراو(و) ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان (و) ڕێکخراوە مەدەنییەکان (و) کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە ناوخۆیی (و) نێودەوڵەتییەکان (و) ناوەندە دبلۆماسییەکان (و) ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کە بەدرێژایی دووساڵ و نیوی ڕابردوو تەریب بە چاوەڕوانیی( و) پەیوەستبوونەکانی خەڵکی پارێزگاکەمان، لەگەڵماندا مانەوەو ئەم پرۆسەیەیان بەزیندوویی ھێشتەوە (و) پەرەیانپێدا، تا ئەوەی لە ئەمڕۆدا ببێتە دەسکەوتێکی نیشتمانیی مێژوویی بەھادار بۆ وڵاتەکەمان.
بەڵێن بەھەمووتان دەدەین، کە پشت بەخودا، بە گیانێکی پێشمەرگانەو بەو ڕۆحەی شەھیدەکانمان گیان و ماڵیان پێبەخشیە کوردستان، بە دیدێکی ئەندازیارانەو بەخەمێکی پزیشکانەوە، بە بەشداریی ھەمووتان ئەرکەکانمان جێبەجێبکەین، پارێزەرو جێبەجێکەری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی و یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان (و) حکومەتی فیدراڵ بین، بۆ چەسپاندنی زیاتری حکومەتی ھاووڵاتیی (و) یاسا سەروەریی (و) دامەزراوەیبوون (و)، فەراھەمکردنی خزمەتگوزاریی زۆرتر(و) باشتر(و)، بوژانەوەی ژیان (و) بازاڕ(و) ھەلی کارو پڕۆژەکان.

Back to top button