بزانه‌ بارزانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چ ده‌وڵه‌تێك كۆبۆته‌وه‌

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌،  ١٦ـی٩ـی٢٠١٧ لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز تامر السبهان وەزیری دەوڵەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو کرد”.

 
لە دیدارەکەدا بەڕێز تامر السبهان ڕێز و سڵاوی پادشای سعودییە و جێنشینی پادشای سعودیەی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند و ڕێز و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی. هەروەها جەختی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی دۆستایەتیی دێرینەی سعودیە و کوردستان کردەوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ نێوەندگیری و زەمینەسازیی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان کوردستان و بەغدا، نیشان دا.
 
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، پێزانینی خۆی و گەلی کوردستانی بۆ هەڵوێست و گرینگیپێدانی بەڕێز شاعەبدوڵڵا، پادشای عەرەبستانی سعودیە و بەڕێز جێنشینی پادشا بە کوردستان دەربڕی و تەئکیدی لەسەر پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان شانشینی سعودیە و کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان هەرگیز دەرگای لەسەر دیالۆگ و گفتوگۆ دانەخستووە.
Back to top button