به‌وێنه‌…دژ به‌سه‌رانی به‌غدا به‌ بڕیاری پارێزگاری كه‌ركوك ئاڵای كوردستان له‌م شوێنانه‌ش هه‌ڵكران

پاش بڕیاره‌كانی به‌غدا بۆ خۆسه‌پاندنیان له‌ كه‌ركوك، له‌ ئێستا و بۆ یەكەمین جار لەسەر ھەردوو كۆمپانیای نەوتی باكوور و غازی باكوور لە كەركووك ئاڵای كوردستان ھەڵكرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ هه‌ردوو كۆمپانیایی نه‌وتی باكوور و غازی باكوور الای كورجستان هه‌ڵكراوه‌، له‌ هه‌واڵێكی (كوردستان24) ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌” پێشتر بە بیانووی ئەوەی ئەو دوو شوێنە راستەوخۆ سەر بەغدایە ئاڵای كوردستانی لەسەر ھەڵنەدرابوو، بەڵام دوێنێ بە بڕیاری (نەجمەدین كەریم) پارێزگاری كەركووك ئاڵای كوردستان لەسەر ھەردوو باڵەخانەكە ھەڵدرا، له‌ ئێستا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانانه‌ و ده‌زگایانه‌ ده‌شه‌كێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” رۆژی 28/3/2017 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە كۆی دەنگ بڕیاریدا ئاڵای كوردستانی لەسەر دامودەزگا حكوومییەكانی شارەكە ھەڵبكرێت، ئەمەش كاردانەوەی لەلایەن بەشێك لە توركمان و عەرەبەكانی كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاكانی بەغدا لێكەوەتەوە.

 

Back to top button