دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان ئاماری قوربانییانی مینی بڵاوكرده‌وه‌

 سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان ئاماری قوربانییانی مین لە شەش مانگی رابردووی بلآوكرده‌وه‌.

(محەمەد ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان, بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای مین، ئه‌مرۆ یەکشەممە ١٧/٩/٢٠١٧ داوای لە ھاووڵاتییانی ناوچە مینڕێژکراوەکان کردووە، نزیک شوێنە مینڕێژکراوەکان نەکەونەوە.

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان, ئاماژەی بەوەش کردووە” کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧دا شەش ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و چواری دیکەش بریندار بوونە، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باسكردووه‌” کە لە ساڵی ٢٠١٦، ٤١ کەس بەھۆی تەقینەوەی مینەوە، بوونەتە قوربانی، کە ١٦ کەسیان گیانیان لەدەست دابوو و ٢٥ـیشیان بریندار و کەمئەندام بوون.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” رژێمی بەعسی عێراق تا پێش راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ـی گەلی کوردستان، وەک ھەوڵێک بۆ لەناوبردنی گەلی کوردستان، بەشێکی زۆری خاکی کوردستانی مینڕێژ کرد.

Back to top button