د.شێرکۆ کرمانج: پشگیری بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاند

د.شێرکۆ کرمانج نووسه‌ر و لێكۆله‌ری سیاسی، له‌ په‌یامێكی دا له‌باره‌ی دروست كردنی ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی نیشتمانسازی دا راگه‌یاند”من ئێستا قسە لەسەر دامەزراندنی دەوڵەت دەکەم، نیشتیمانسازی پڕۆسەیەکە کە نەسەری هەیە نە بن، هەتا هەتایە بەردەوام دەبێت، ئەوەیە کە تۆ بە هەڵە لێی تێگەیشتی، من دیموکراسخواز و یەکسانخوازم، ئێستا خەباتیان بۆ دەکەم، دوای دەوڵەتیش بەردەوام دەبم لەسەری”.

هه‌روها كرمانج راشی گه‌یاندووه‌”من ئێستا وەک کوردێک قسەدەکەم کە خەمی ئەو پەرتەوازەییەتی کە لە گەیه‌کی بەدی دەکات، سەربەخۆیی کوردستان نە هی بارزانییە نە هی من نە هی تۆ. نە هی گۆڕانە نە یەکێتیی نە پارتی، ئەوە هەڵەیە کە ئەم پرسە کراوە بە پرسی پارتی‌و بارزانی. من لەگەڵ سەربەخۆییم جا گۆڕان لەگەڵی بێت یان دژی، پارتی لەگەڵی بێت یان دژی. یەکێتیی لێی بێدەنگ بێت یان بێدەنگ نەبێت”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” من قەت دیموکراسیم پێ پێشمەرج نەبووە بۆ دیموکراسی‌و لە ٢٠١٢ ـەوە لەسەر ئەو پرسە بابەتەم نوسیوە. دامەزراندنی دەوڵەت لەگەڵ بنیاتنانی نیشتیمان، کە دەکاتە نیشتیمانسازی، فەرقی هەیە”.

Back to top button