به‌رهه‌م ساڵح گوێی به‌هه‌ره‌شه‌كانی یه‌كێتی نه‌داو لیسته‌كه‌ی راگه‌یاند

بەرھەم ساڵح، لەتویتێکدا لەتویتەری فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە دەلێت: “کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان تۆماری (ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری) پەسەندکرد، بەھیوای بەدیھێنانی حوکمڕانی باش و دادپەروەر بۆخزمەتی ھاوڵاتیان”.

له‌ توێته‌كه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح  جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیستیمانی کوردستان، وێنەی لۆگۆی قەوارەکەی بڵاو کردووەتەوە، جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی ماوەیەکە کارەکانی لەنێو یەکێتیدا ھەڵپەساردووە و ڕۆژی شەممە 16/9/2017، چەند ڕاسپێردراوێکی بە مەبەستی تۆمارکردنی قەوارە سیاسییە تازەکەی ڕەوانەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کرد. دواتریش کەریم بەحری، بە ناوی قەوارەکەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە دوای پەسەندکردنی قەوارەکەیان، بەرھەم ساڵح پەیامێکی دەبێت.

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان قەوارەی دیموکراسی و دادپەروەر-ی پەسندکرد، کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتیی دەکات.

Back to top button