هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ..ریفراندۆم دواناخرێت

 

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پیرمام كۆبوويه‌وه‌،لە کۆبوونەوەکەی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە كه‌ پرۆسه‌ى ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول دواناخرێت و له‌ واده‌ى خۆيدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ پرۆسه‌ى ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول دواناخرێت و له‌ واده‌ى خۆيدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم پێكهاتووه‌ له‌ 16 حزبی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری تایبه‌تی كه‌ركووك، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین وڵات رایانگه‌یاند، كه‌ له‌گه‌ڵ كاتی واده‌كه‌ نین و چه‌ندین جار داوای دواخستنیان كرد به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم ره‌دی كرده‌وه‌، كه‌ ریفراندۆم له‌ 25ی 9 دوابخات”.

Back to top button