سه‌ركرده‌یه‌كی سوونه: نهێنی دژایه‌تی كردنی شیعه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت واژوویان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كردووه

حه‌یده‌ر مولا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی ئیئتیلافی عه‌ره‌بی و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراقی له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز، رایگه‌یاند” هاوپه‌یمانى نیشتمانى “لایه‌نه شیعه‌كان” له ژووره داخراوه‌كاندا مافى سه‌ربه‌خۆیی به هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له به‌رده‌م میدیاكاندا ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئیئتیلافی عه‌ره‌بی، راشی ده‌گه‌ێنێت”هاوپه‌یمانى نیشتمانى، له‌نێو دوو كه‌وانه‌دا ئیسلامی شیعی سیاسیی، پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستانیان له‌سه‌رده‌مى ئۆپۆزسیۆنه‌وه په‌سه‌ند كردووه، كه له كۆنگره‌كانى له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین دانیان پێناوه، ئیمزاى زۆرێك له‌سه‌ركده‌كانی شیعه‌ش له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌شپرسێت”بۆ چى ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له ژووره داخراوه‌كاندا هه‌مان ماف به كوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گه‌ل و میدیاكاندا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه؟”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سوونه له عێراق، ئه‌وه‌شی بۆ ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز ئاشكرا كردووه”بارزانى له‌و كۆنگره‌یه خواستى سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانیش ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕى. ئاشكراشى ده‌كات، كه وڵاته زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵكردووه.
سادق مووسه‌وى، سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی عێراقیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”وه‌ك شایه‌تیكى حه‌ق، مه‌سعود بارزانى له كۆنگره‌ى سه‌ڵاحه‌دین كه له ساڵى 1992 به‌ڕێوه‌چوو، خواستى سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه به‌شداربووه‌كانیش ئه‌وه زۆر به‌باشى ده‌زانن، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌شدارى كۆنگره‌كه‌یان كرد، له‌سه‌ر مافى گه‌لى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ڕه‌زامه‌ندییان نیشاندا.