بزانه‌ مالیكی له‌باره‌ی ریفراندۆم چی به‌ ئه‌مریكا گوتووه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌

جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق نوری مالیكی، له‌ میانی پێشوازی كردنی له‌ بالیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، راگه‌یاندووه‌، رێگا ناده‌ین ئیسرائیلی دووه‌م له‌ باكوری عێراق دابمه‌زرێت، ده‌شلێـ” پێویسته‌ هه‌موو ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و مافه‌ له‌ده‌ستوور نه‌هاتووه‌، كورد مافی جیابوونه‌وه‌ی نیه‌”.

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی نووری مالیكی ئه‌مڕۆ مالیكی له‌میانی پێشوازی كردنی له‌ دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایگه‌یاندووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌لی كوردستان و ده‌لێت رێگا ناده‌ین له‌ باكوری عێراق ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت بۆ دروست كردنی ئیسرائیلی دووه‌م له‌ باكوری عێراق”.

مالیكی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی، پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ ریفراندۆم دوابخرێت، چونكه‌ ئێمه‌ رێگا به‌وه‌ ناده‌ین، كوردیش مافی نیه‌ جودا ببێته‌وه‌ و ده‌ستوور رێگا به‌كورد نادات”.

نووری مالیکی، کە هاوکات سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسایە، هۆشداریدا لە “لێکەوتە خراپەکانی ریفراندۆم بۆ سەر ئاسایش، سەروەری و یەکێتیی خاکی عێراق”. داواشیکرد زمانی دیالۆگی جددی بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان “بەپێی ئەو دەستوورەی هەمووان دەنگیان پێداوە”.

Back to top button