ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاریدا ئامادەكاریی بۆ ریفراندۆم بەردەوام بێت
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا كۆمیسیۆن بەردەوام بێت لە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی رێفراندۆم و كۆمیتەی باڵای ریفراندۆمیش بەردوام دەبێ لەسەر گفتگۆ لەگەڵ هەموو لایەك.
دوای چوار كاژێر كۆبوونەوە، مونا قەهوەچی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە ریفراندۆم دوانەخرێت و گفتۆگۆش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەردەوام بێت.
لەبارەی پێشنیازەكەی وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەكگرتووەكان، دەڵێت، بڕیادراوە گفتوگۆكان لەو بارەوە بەردەوام بێت.