وه‌ڵامی كورد بۆ هه‌موو جیهان

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، رایگه‌یاند”کۆبوونەوەکە ئەو پێشنیارانەی هەڵسەنگاند کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کراون و بەڕێزەوە ئەو هەوڵانە هەڵسەنگێندران و سوپاسی ئەو بایەخپێدانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بە گەلی کوردستان دراون. لەو سۆنگەیەوە کە ڕیفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، 

ده‌قی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
 
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ـی٩ـی٢٠١٧ لە سەلاحەدین ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبۆوە.
 
کۆبوونەوەکە ئەو پێشنیارانەی هەڵسەنگاند کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کراون و بەڕێزەوە ئەو هەوڵانە هەڵسەنگێندران و سوپاسی ئەو بایەخپێدانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بە گەلی کوردستان دراون. لەو سۆنگەیەوە کە ڕیفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا:
 
یەکەم: لەبەر ئەوەی ئەو پێشنیارانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو ئەو گرێنتییە پێویستانەی تێدا نییە کە جێی ڕەزامەندی و بڕوای گەلەکەمان بێت، بۆیە پڕۆسەی ڕیفراندۆم بەردەوام بێت.
 
دووەم: لە هەمان کاتیشدا، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، بە ڕووحیەتێکی بونیادنەرانەی بەرپرسانەوە درێژە بە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدرێت.
Back to top button