پێنج ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکە: بە بڕیارێکی سەیر یهكێتیان كهرت كرد
خواكوڕك
ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی رۆژی 25/8/2016 به سهرۆكایهتی د. ههڤال ئهبوبهكر، له كهشێكی ئالۆز و نایاساییدا پارێزگار و سهرۆك و جێگری سهرۆكی ئهنجومهنهكه ههڵبژێردران. ئهمه بووه هۆی ئهوهی ژمارهیهك له ئهندامانی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی سهوز دهست لهكاركێشانهوهی خۆیان رابگهیهنن و فراكسیۆنێكی سهربهخۆیان دروست كرد و دواتر بهیاننامهیهكیان لهتۆری كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاوكردهوه، تیایدا ووردهكاری رووداوهكانی چهند رۆژهی كۆبوونهوه نهێنیهكانی نێوان یهكێتی و گۆڕان بۆ رای گشتی دهخهنه روو.
دهقی روونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەک لە پێنج ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکەی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
هاوڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی.. دەنگدەرانی دڵسۆز ..
ئێمە وەک نوێنەرانی هەڵبژێردراوی گەل لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کە هەر یەکێکمان پێش بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی ٣٠ / ٤ / ٢٠١٤ خاوەنی مێژوویەکی پاکی خەبات و قوربانیدان و خزمەت بووین ، لە دوو ساڵی رابردووشدا ، دوای دەستبەکاربوونمان بە شاهیدی هەموولایەک گشت هەوڵی خۆمان خستەکار بۆ ئەوەی لە ئاست متمانەی دەنگداران و تەواوی هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی خۆشەویستدا بین، کاروچالاکییەکانیشمان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن و لیژنە جیاوازەکان و بەدواداچوونە بەردەوامەکانمان باشترین گەواهیدەرمانن ،
هاوڵاتییانی بەڕێز.. لە ماوەی رابردوودا و بە دیاریکراوی لە سەروەختی نزیکبوونەوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دەستاودەستکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی لە سلێمانی، هەموو هەوڵ و تەقەللایەکمان خستەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە و پیشاندانی نیەتپاکیی یەکێتیی و وێنەیەکی تەندروستی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات ، هەربۆیە لە دوای کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی یەکێتیی و گۆڕان لە رۆژی پێنجشەممە ١٨ / ٨ / ٢٠١٦ کە تیایدا بڕیاردرا رۆژی یەکشەممە ٢١ / ٨ / ٢٠١٦ رێککەوتننامەکە وەکوخۆی جێبەجێ بکرێ ، بەڵام !!!:
١.شەوی ٢٠ / ٢١ – ٨ – ٢٠١٦ ، ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە ماڵی بەڕێز پارێزگاری پێشوو کۆکراینەوە ، تەنها مەرامی کۆبوونەوەکەش دروستکردنی ئاستەنگ بوو لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو دەستاودەستکردنە ، کە بڕیاربوو بۆ سبەینێ یەکشەممە ٢١ / ٨ / ٢٠١٦ ئەنجام بدرێ، مەبەست لەو کۆبوونەوەیە بەرژەوەندیی تایبەت و تاکەکەسی بوو بە هێنانەوەی بڕوبیانووی نالۆژیکی و ناواقیعی دەویسترا باوەڕ بە ئێمە بهێنن تاکو هاودەنگیان بین بۆ ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی سبەینێ ، ئێمەش پێچەوانەی مەرامەکە ، بەرپرسیارانە و راشکاوانە پابەندبوونی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی رێککەتننامەکە نیشاندا.
٢.رۆژی یەکشەممە ٢١ / ٨ / ٢٠١٦ سەرەڕای دیاریکردنی سێ وادەی جیاوازیش بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەن و دواخستنی ، بەڵام ئێمە دیسانەوە سوربووین لەسەر هەڵوێستی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتننامەکە ، بۆ ئەمەش ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکان لە پێش هەمووشیانەوە فراکسیۆنی گۆڕان گەواهیدەرمانن.
٣. رۆژی سێشەممە ٢٣ / ٨ / ٢٠١٦ سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان لە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ / ٨ / ٢٠١٦ کردەووە ، بەڵام بەداخەوە ئەمجارەش هاوڕێیانی پێشوو ترمان لە فراکسیۆنی سەوز ویستیان پێچەوانەی بڕیاری مەکتەبی سیاسی هەڵسوکەوت بکەن .
٤. رۆژی چوارشەممە ٢٤ / ٨ / ٢٠١٦ بەسەرپەرشتی هەردوو بەڕێزان نەوشیروان مستەفا و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ئامادەبوونی بەڕێزان جەلال جەوهەر و لەتیف شێخ عومەر و ئەندامانی هەردوو فراکسیۆن لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کۆبوینەوە ، بریاردرا لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان بە پاڵاوتنی ( د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ) بە پارێزگار و پاڵاوتنی هەڤاڵ ( ئەکرەم شەریف ) بۆ سەرۆکی ئەنجومەن.
٥ . رۆژی پێنجشەممە ٢٥ / ٨ / ٢٠١٦ کە رۆژی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان بوو، بە بڕیارێکی سەیرو سەمەرە و چاوەڕواننەکراو بەداخەوە پیلانێکی دیکەیان جێبەجێکرد، ئەویش کەرتکردنی فراکسیۆنی سەوز و پشتگوێخستنی بڕیاری چەند کاتژمێری پێشوتری مەکتەبی سیاسی ، بە گۆڕینی کاندیدی یەکێتیی بۆ سەرۆکی ئەنجومەن لە کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە ،
هاوڵاتییانی بەڕێزی پارێزگای سلێمانی ئەمەی سەرەوە دیوی ناوەوەی راستییەکان بوو سەبارەت بە هەڵوێستمان لەو رووەوە ، هەروەها دەمانەوێت دووپاتی ئەوەش بکەینەوە ، کە وەک هەمیشە نوێنەری دڵسۆز و بە ئەمەکی ئێوە دە بین ، لە چاودێری و پارێزگاریکردنی مافەکانتان ، بەڵێنیش دەدەین وەک چۆن خاوەن هەڵوێست و خوێن و خەبات قوربانیدان بووین پێش بوونمان بە ئەندامی ئەنجومەن و لە ماوەی دەستەبکاربوونیشماندا بەردەوام بەگژ گەندەڵی و کاری نایاسایی و سەرپێچییەکاندا چووینەتەوە، لە ئایندەشدا بە هەمان گڕو تین لە فراکسیۆنێکی سەربەخۆدا بەردەوامدەبین لە کار و چالاکیەکانماندا .
لەگەڵ ئەوپەڕی رێزی:
محەمەد رەسوڵ، ئەکرەم شەریف، نیاز ئەحمەد، سەباح فەتاح، ئاڤان جەمال
٢٥ / ٨ / ٢٠١٦