كچە كوردێك نامەیەك بۆ ترەمپ لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان دەنێرێت

كچە كوردێكی لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, لە بارەی سەربەخۆیی كوردستان نامەیەك ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات.
كچەكە ناوی وارین هەورامی یە قۆتابی قۆناخی دەی بنەرەتیە لە نامەكەیدا دەنوسێت:” من كچێكی گەنجی كوردم كە شێتانە كەوتوەتە داوی خۆشەویستی نیشتمانەكەی، بەڵام مێشكی پڕ بووە لە پرسیار سەبارەت بە داھاتووی وڵاتەكەی، من كچێكم كە ساڵانی تەمەنم، ھەموو شتێكم بینی، بەڵام ھیچم نەگووت
هەروەها ئەو كچە كوردە دەنوسێت:” دایكم خەڵكی شاری ھەڵەبجەیە، ئەو شارەی بەرگەی ھێرشە كیمیاییەكەی گرت. كاتێك منداڵ بووم، دایكم باسی چیرۆكە خەمناكەكەی كوشتاری ھەڵەبجەی بۆ دەگێڕامەوە، دڵم پڕدەبوو لە خەم و ئێستاش ھەر جارێك كە ناوی دەھێنێت دڵ تەنگ دەبم. تەنھا بە رستەیەك دڵگرانیم كەمدەبووەیەوە، كاتێك لە كۆتایی چیرۆكەكەدا پێی دەگووتم “كۆتاییھات، جارێكی دیكە دووبارە نابێتەوە.”

دەقی نامەكەی كچە كوردەكا
من كچێكی گەنجی كوردم كە شێتانە كەوتوەتە داوی خۆشەویستی نیشتمانەكەی، بەڵام مێشكی پڕ بووە لە پرسیار سەبارەت بە داھاتووی وڵاتەكەی، من كچێكم كە ساڵانی تەمەنم، ھەموو شتێكم بینی، بەڵام ھیچم نەگووت.

دایكم خەڵكی شاری ھەڵەبجەیە، ئەو شارەی بەرگەی ھێرشە كیمیاییەكەی گرت. كاتێك منداڵ بووم، دایكم باسی چیرۆكە خەمناكەكەی كوشتاری ھەڵەبجەی بۆ دەگێڕامەوە، دڵم پڕدەبوو لە خەم و ئێستاش ھەر جارێك كە ناوی دەھێنێت دڵ تەنگ دەبم. تەنھا بە رستەیەك دڵگرانیم كەمدەبووەیەوە، كاتێك لە كۆتایی چیرۆكەكەدا پێی دەگووتم “كۆتاییھات، جارێكی دیكە دووبارە نابێتەوە.”

پێی دەگوتم رۆژێك لە رۆژان پاداشتی خۆمان وەردەگرین و وەكو ھەر میللەتێكی دیكە وڵاتێكی سەربەخۆمان دەبێت. لێم دەپرسی: ئەی عێراقییەكان رێگا بەمە دەدەن؟. وەڵامی دەدامەوە و دەیگوت: ناتوانن بمانوەستێنن، چونكە وڵاتە دیموكراتییەكان پشتگیری ئێمە دەكەن، بۆ نموونە ئەمریكا.

باوكم ھەمیشە باسی ئەوەی دەكرد كە رێگای دیموكراسی (ریفراندۆم بە دەنگی خەڵك) تاكە رێگایە ئەو ماف و ئازادییە بگەڕێنینەوە كە خودا پێمانی داوە، ھەموو جارێك بە شانازییەوە دەیگوت، “لە جیھانی دیموكراسیدا، ئەمریكا لە سەروو ھەمووانەوەییە.. باوكم بێگومان بوو كە ئێوە یەكەم وڵات دەبن پشتمان دەگرن، چونكە دیموكراسی رێباز و مەبەستی ئێوەیە”.

دوێنێ نامەكەتان گەیشت: ریفراندۆم مەكەن، دیموكراسی خراپە. بیر لە ئازادی خۆتان مەكەنەوە، ئازادی توشی كێشەتان دەكات. پێتانگوتین ئەوەی داوای دیموكراسی و ئازادی بكات، رووبەڕووی كێشە و ناڕەحەتی زۆر دەبێتەوە، زۆر باش روونتان كردەوە كە نە ئێوە و نە ھیچ وڵاتێكی دیكە پشتگیری ریفراندۆمە دیموكراتییەكەی ئێمە ناكەن. بەڵام ئیدی شتێك نییە بە ناوی كێشە بۆ ئێمە، چونكە ئێمە رووبەڕووی ھەموو ئازارێك بووینەوە و بەرگەی قورسترین كێشەكانمان گرت.

ئەم هەڵوێستەتان وام لێدەكات گومان لە مانای دیموكراسی بكەم. مەگەر یەكسانی و دادپەروەری مەبەستی ئێوە نەبوو؟ ئەگەر ئێوە پێمان بڵێن دیموكراتی بۆ ئەمڕۆ گونجاو نییە، ئەی كەی گونجاوه، ئەی بۆ ئێستا چی گونجاوە؟ ئەگەر ببین بە تیرۆریست ئەو كات دەتوانین شایانی رەزامەندی ئێوە بین؟ یەكسانی شتێك نییە كە دەبێت لە كاتی تایبەتی خۆیدا بدرێت، یەكسانی و دیموكراتی مافێكە دەبێت ھەموو كاتێك بدرێت.

لە ناوچەكەی ئێمەدا، دراوسێكانمان كۆمەڵگەیەكی تووندڕەویان دروستكرد كە داعشی لێ دروست بوو. گەلەكەی من تاكە گەل بوو كە دژی ئەمە وەستا و بۆچوونێكی جیاوازی دەربڕی. ئێمە تاكە خەڵكێك بووین كە بەرامبەر تیرۆر جەنگاین و پێمان گوتن كە ئەو كۆمەڵگا تاریك و زۆردارەمان ناوێت. ئێمە جیاواز بووین بۆیە ھەوڵیاندا لەناومان ببەن، بێدەنگمان بكەن. ئێمە لەسەر دیموكراسی توشی شەڕ بووین، كەچی ئێستا ئێوە پێمان دەڵێن: دیموكراتخواز مەبن، ئەگەر دیموكراتخواز بن، هەرچیتان بەسەرهات لە ئەستۆی خۆتان!!

بەڕێز ترەمپ، ئایا دیموكراسی رێگا ھەڵەكەیە؟ ئەدی رێگای راست كامەیه. ئایا دەتانەویت لەگەڵ تووندڕۆكان لە زیان بەردەوام بین تاوەكو ئێمەش وەك ئەوان دەگەینە ئەو ئاستەی كە ببین بە تیرۆریست؟

*واران ھەورامی، قوتابی 10ـی ئامادەیی لە هەولێر

Back to top button