پەرلەمانی كوردستان كارلەسەر سیستەمی مووچەی فەرمانبەران دەكات

 

 

رۆژی هەینی 15ی ئەیلولی 2017 بە بێ بزوتنەوەی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی پەرلەمانی كوردستان ئەكتیڤ كرایەوەو هەرلەیەكەمین دانیشتنیدا پرسی ڕیفراندۆم تاوتوێ كراو بەرگێكی یاسایی كرا بەبەری پرۆسەكەدا ، لەو دانیشتنەدا “جعفر ئیمینكی ” جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گووتی ” دانیشتنەكانی دیكەی پەرلەمان لەسەر پرسی مووچەو بژێوی خەلكی كوردستان دەبێت “.

“هێڤا حاجی میرخان ” بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” لە دانیشتنەكانی داهتوی پەرلەمانی كوردستاندا قسەی زیاتر لە سەر موچە دەكرێت وسیستمی موچەی فەرمابەران دەگۆڕێت و موچەی فەرمانبەرانی كوردستان وەكو ئێستا نامێنێتەوە “.

سەبارەت بە پرسی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران ” شوان قەڵادزەی ” سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند ” بە ئیمزای پەڕلەمانتاران لە فراكسیۆنەكان پرۆژە بڕیارێكیان لە (9) مادە پێكهێناوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە “.

Back to top button